بانکی نێودەوڵەتی بەبڕی 280 ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئەفغانستان دەکات

بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، بەمەبەستی دووبارە بونیادنانەوەی ئەفغانستان، وڵاتانی ‏خاوەن پشک بڕیاریانداوە بە بەخشینی بڕی 280 ملیۆن دۆلار بە ڕێکخراوی منداڵانی ‏سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان “یونسێف” و بەرنامەی خۆراکی جیهانی بۆ بوارەکانی ‏خۆراک و تەندروستیی ئەو وڵاتە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی نێودەوڵەتیدا کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ‏ڕایگەیاندووە، “ئەوە هەنگاوی یەکەمە لە دابینکردنی هاوکاری بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ‏ئەفغانستان و هاوکاریی مرۆیی بۆ گەلی ئەفغانستان لەمکاتەدا کە تووشی دۆخێکی خراپ ‏بووە”.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چێوەیەدا بەرنامەی خۆراکی جیهانی بڕی 180 ملیۆن ‏دۆلاری بۆ ئاسایشی خۆراک لە ئەفغانستان و ڕێکخراوی یونسێف-یش بڕی 100 ملیۆن ‏دۆلاری بۆ پێداویستییە تەندروستییە بنەڕەتییەکان دابینکردووە.‏

لە 15ی مانگی ئابدا بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کرد و چەکدارەکانی ‏دەستیان بەسەر سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ئەو وڵاتەدا گرت، ئەمەش دوای ئەوەی ‏هێزەکانی ئەمریکا ئەو وڵاتەیان بەجێهێشت.‏

بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت پێش کۆنترۆڵکردنی وڵاتەکەش ‏لەلایەن تاڵیبانەوە، نزیکەی 18 ملیۆن کەس، کە دەکاتە نیوەی دانیشتووانەکەی پشتیان بە ‏هاوکارییەکان بەستبوو، دوای دروستبوونی قەیرانی نەبوونی نەختینە و خۆراك و ‏وشکەساڵی، ئەو ژمارەیە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، دووشەممە مووچەی…
Total
0
Share