دیار نییە چەكی حزبوڵایە یان حەماس.. تەقینەوە لە كامپێكی فەڵەستینییەكانی لوبنان ‏ڕوویدا

تەقینەوەیەک لە کامپی ئاوارەکانی فەڵەستین لە باشووری لوبنان ڕوویدا، بەپێی سەرچاوە ‏سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا بووە، دیارنییە ‏دەگەڕێتەوە بۆ حزبوڵا، یان حەماس.‏

ئاژانسی میدیای نیشتمانیی لوبنان بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەك ڕوویداوە ‏لەناو کامپی بورج شیمال لە شاری “صور”، دەنگی تەقینەوەکە لە گوندەکانی دەوروبەری ‏بیستراوە.‏

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەک لە ناو کامپەکە و سەرچاوەیەکی دیکەی ‏ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە زۆر بەهێزبووە و کوژراو و برینداری ‏لێکەوتووەتەوە.‏

بەپێی ڕۆیتەرز، تەقینەوکە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حزبوڵا ڕوویداوە، کە لەناو ‏کەمپەکەدایە، “لەناو کامپەکانی فەڵەستینییەکاندا حزبوڵا ئەو کۆگایانەی هەیە بۆ پاراستنی ‏چەکەکانی”.‏

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی میدیای نیشتمانیی لوبنان دەڵێت، تەقینەوەکە لە یەکێک لە ناوەندە ‏ئیسلامییە فەڵەستینییەکانی ناو کامپەکەدا بووە، ئەو کەرەستانەشی تەقیونەتەوە بزوتنەوەی ‏حەماسی فەڵەستینی خاوەندارێتیی دەکات و هۆکاری تەقینەوەکەش ڕوون نییە.‏

ئاژانسی نیشتمانیی لوبنان باسی لەوەکردووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک کوژراو و ‏بریندار هەن، بێ ئەوەی دیارییبكات، بەڵام میدیا عەرەبییەکان باس لە 13 کوژراو دەکەن ‏وەک ئاماری سەرەتایی.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەمان کاریگەریی لەسەر دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران نابێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکیی ڕاگەیاند، ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ئێران، هیچ…
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: لە شەوی رابردووەوە چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆردومانی دەوروبەری کۆبانێ دەکەن

هەسـ.ـەدە رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق، بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی جەلبیە و عەشک…
Total
0
Share