وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربان دیاریدەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، رایدەگەیەنێت، “28ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکرێت”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاند، “ئێوارەی 29ی زولقەعدەی مانگی عەرەبی کە دەکاتە 28ی ئایار لیژنەی شەرعیی بینینی مانگ لە سعودیە رۆژی وەستان لە کێوی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریدەکات.”

وتیشی، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان هەموو جیهان چاوی لە سعودیەیە، چونکە رێوڕەسمی حەج لەو وڵاتەدا ئەنجامدەدرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەستی فیلم پرسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بردە دادگا و دەزگای فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: سبەی دەستپێدەكەین

خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی-یان بەڕێوەبردووە، بەڵام ئەمساڵ دەزگایەكی دیكە بەهەمان…
Total
0
Share