ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە سوریا کە ژمارەیان نزیکەی هەزار سەربازە.

بە وتەی ئەو بەرپرسانە، هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا لە پێگەکانی ماونەتەوە لەناو خاکی سوریا دەکشێنەوە.

رۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە بڕیاری کشانەوەی هێزەکان لە سوریا پەیوەندیی بە هیچ پلانێکەوە نییە بۆ بڵاوەپێکردنی دووبارەی هێزەکان، بەڵکو هۆکارەکەی تەنیا ئەوەیە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا لەم کاتەدا “پێویست نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا ئۆندەر: بە ئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان رادەستدەکرێن و ئیدی گەنجەکان نامرن

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی ئەو پارتە دەکات. لە پەیامەکەی پەروین…
Total
0
Share