کازمی: چاوپۆشی لەو کەسانە ناکەین ئاڵۆزی بۆ ئاسایشی هاوڵاتییان دروستدەکەن

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد.

مستەفا کازمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “پیرۆزبایی لە گەلی خۆمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەكان دەكەین، سڵاو لەو خوێنە ئاڵانەی خاکیان ڕزگارکرد و عێراقییەکانیان یەکخست و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا”.

ڕاشیگەیاندووە، “چاوپۆشی لەوانە ناکەین کە ئاڵۆزی بۆ ئاسایشی هاوڵاتییانمان دروستدەکەن، درێژە بە سەركەوتنەكان دەدەین و هیچ كات ناوەستین”.

بابەتی پێشتر

دادگای بەریتانیا ڕێگەدەدات دامەزرێنەری ویكیلیكس ڕادەستی ئەمریكا بكرێتەوە

بابەتی دواتر

پوتین: سیخوڕەكانی سی ئای ئەی لە حكومەتی ڕوسیادا كاریاندەكرد و لەناومبردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share