مانگرتنی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە هەزار تۆن خۆڵ و خاشاکی لە کەلار کۆکردووەتەوە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاشکرایدەکات، بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، خۆڵ و خاشاکێکی زۆر کە بە هەزار تۆن مەزەندە دەکرێت کۆبووەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت، “(کۆمپانیای گەردین) لە مانگی هەشتی ئەمساڵەوە دەستبەکاربووە و لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی گەرمیانەوە تەنها مووچەی مانگەکانی (8 و 9 ) یان بۆ خەرجکراوە و ئێستا بە پاساوی نەبوونی پارەی پێویست لە بانکدا، مووچەی مانگەکانی (10 و11) یان بۆ خەرجناكرێت، ئەگەر مانگرتنی پاکەوانەکان بەمشێوەیە بەردەوامبێت کارەساتی ژینگەیی ڕوودەدات”.

شارەوانییەکانی گەرمیان داواکارە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی دارایی، خەمخۆرانە هاوکاریان بن لە دابینکردنی مووچەی پاکەوانەکانی کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی لەوە زیاتر هاوڵاتییان هەراسان نەبن بەدەست خۆڵ و خاشاکەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی وادە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە ئیدارەی راپەڕین دادەنێت

هاوشێوەی ئەوەی لە سلێمانی ئەنجامیدا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی راپەڕین كۆبووەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ناوچەكە دەڵێت، ئامانج بریتییە…
Total
0
Share