بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستم گەیشتووە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ نانێرێت.
وتیشی، “هۆكاری نەناردنەكەشی پەیوەندی بەوە هەیە كە دەیخاتە بری داهاتی ناوخۆی هەرێم كە بۆ بەغداد نەنێردراوە لە كاتێكدا ئەگەر هەرێم پابەندی رادەستكردنی داهات نەبێت ئەوا بەغداد مووچەی ئەو دوو مانگەی كۆتایی ئەمساڵ نانێرێت.
راشیگەیاند، مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بە نموونە كە هەرێم پابەندی رادەستكردنی داهات نەبوو حكومەتی عێراق مووچەكەی نەنارد و پێویستە هەرێم لە داهاتی ناوخۆ مانگانە 80 ملیار دینار رادەستی بەغداد بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا هەرێم پابەندنەبووە بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە و مانگانە كەمتر لە 50 ملیار دینار دەنێرێت.