ئیبراهیمۆڤیچ بەڵێنێك بە هاندەرانی میلان دەدات

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری میلان دڵتەنگە بەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كراونەتە دەرەوە و بەڵێنیش دەدات بە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا، قەرەبوویبكەنەوە.

پاش كرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز، لیگ لە لێدوانێكیدا ئیبرا وتی: “تێدەكۆشین لەپێناو بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا، هەموو شتێك پێشكەشدەكەین و كۆڵ نادەین.”

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان هێشتا لە قۆناغی دروستبووندان و پێویستیان بە كاتە بۆ ئەوەی بتوانن ڕكابەریی ناسناوی چامپیۆنز لیگ بكەن.

ئیبراهیمۆڤیچ ئاشكراشیكرد پێشتر نزیكبووە لە ڕیزەكانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە، بەڵام بەهۆی ڕۆیشتنی ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرەوە، گرێبەستەكە هەڵوەشاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هالاند دەزانێت لەكوێ یاری دەكات

بابەتی دواتر

ئەمریکا ژمارەی ئەو سەربازانە ئاشکرادەکات کە لە عێراق دەمێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی کەی یاریزان دەکڕێت؟

لە 10ی حوزەیرانەوە دەرگای گواستنەوەکان واڵا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی چێڵسی هیچ گرێبەستێکی واژۆ نەکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share