سوننەكان هەنگاو بۆ هاوپەیمانییەكی نوێ دەنێن

ژمارەیەك لە سەركردەی سیاسی و بەرپرسە سوننییەكان لە هەوڵدان بۆ پێكهێنانی ‏هاوپەیمانییەكی پەرلەمانیی نوێ، بڕیارە خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتیی بكات.‏

نووسینگەی خالد عوبەیدی، سەرۆكی دەستەی سیاسیی هاوپەیمانیی عەزم ڕاگەیەندراوێكی ‏بڵاوكردەوە و دەڵێت، ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی سیاسی و پەرلەمانی لە بەغداد ‏و پارێزگاكانی خۆرئاوا كۆبوونەوەیەكیان لە نووسینگەی عوبەیدی ئەنجامداوە بۆ ‏گرتنەبەری هەنگاوی كۆتایی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەكی پەرلەمانیی نوێ، كە نزیكەی 35 ‏پەرلەمانتار لەخۆدەگرێت و خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتیی دەكات.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە جەختیانكردووەتەوە لەسەر ئەوەی ‏‏”هاوپەیمانییە نوێیەكە هەوڵ بۆ دیاریكردنی ئاراستە نیشتمانییەكان دەكات، كە خزمەت بە ‏كاری سیاسی و پەرلەمانی و یەكخستنی هەڵوێستەكان بكات بۆ گەڕاندنەوەی ماف و ‏بەشداردەبێت لە گەڕاندنەوەی متمانەی عێراقییەكان بە پرۆسەی سیاسی”.‏

ئەو هاوپەیمانێتییە نوێیەی سوونەكان، ئەگەر پێكبهێنرێت، لە پەرلەمانی عێراق دەبێتە ‏گەورەترین قەوارەی سوننی، بەوپێیەی قەوارەكەی محەمەد حەلبوسی خاوەنی 33 ‏كورسییە.‏

بابەتی پێشتر

ئۆڵیمپیادی زستانە گرژیی زیاتری خستە نێوان چین و وڵاتانی خۆرئاواوە

بابەتی دواتر

ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی<br>تا ئێستا هیچ بەرپرسێكی هەرێم لەسەر گەندەڵی سزانەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنێك هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشت

ژنێك هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشت و هۆكارەكەی ئاشكراكرا. بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی پۆلیس، ژنێك لە شاری نەجەف دوای دروستبوونی…
Total
0
Share