كەجەكە: لە هێرشەكەی شەنگال ئەندامانی پاراستن هاوكاریی توركیایان كردووە

دیمەنێكی پاش بۆردومانەكە

دەربارەی ئەو هێرشەی دوێنێ كە بووە هۆی كوژرانی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ‏شەنگال، كەجەكە دەڵێت، دەوڵەتی توركیا هێرشەكەی ئەنجامداوە، بەڵام “ئەوەی ‏سیخوڕییەکەی ئەنجامداوە ئەندامانی پاراستنی پارتین لە شەنگال”.‏

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) ‏ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی ‏کردە سەر مەروان بەدەل، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی گەلی ئێزدیی، ‏بەهۆیەوە مەروان بەدەل شەهیدکرا، بەڵام منداڵەکانی ڕزگارکران، ئەوانەی ئەو ‏کۆمەڵکوژییانەیان ئەنجامدا، بێگومان دەبێت لەبەردەم مرۆڤایەتییدا باجەکەی بدەن.‏

دەشڵێت، مەروان بەدەل یەکێک لە بەڕێوەبەران و پێشەنگانی گەلی ئێزدی بوو، کاتێک ‏داعش بۆ پاکتاوکردنیان هێرشی کردە سەر شەنگال، هاوشانی گەریلا شەڕی کرد، ‏ئێزدییەکانی لە چیای شەنگال ڕێکخست.‏

هێرشەكە “لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە، بەڵام ئەوانەی زانیاریی سیخوڕییان ‏داوە، ئەو کەسانەن کە ‘پاراستن’ لە شەنگال ڕێکیخستوون”، وەك ئەوەی لە ‏ڕاگەیەندراوەكەی کەجەکەدا هاتووە.‏

ئاماژە بەوەشدەكات، پارتی ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانجی هێزەکانی وەک دەوڵەتی تورکیا، ‏کە خۆی تیایدا باڵادەست نییە و دووپاتیشیدەكاتەوە، “بە بۆچوونی ئێمە پارتی هەڵەی هەرە ‏گەورەی مێژوویی لەبەرامبەر ئێزدییەکان دەکات”.‏

بابەتی پێشتر

لە پەرلەمانی توركیا پێكداهەڵپژان لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی دەسەڵاتدار و هەدەپە ‏هاتەئاراوە

بابەتی دواتر

سەدر بەگومانەوە لە هێرشەكانی مەخموور و تەقینەوەكەی بەسڕە دەڕوانێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵی ئابوریی ئەمریکا لە هەرێم: بەباشیدەزانین هەرێم و عێراق لە کەرتی کارەبا رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن

کونسوڵی ئابوریی ئەمریکا لە هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بەباشیدەزانین هەرێم و عێراق لەکەرتی کارەبا رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن”. وەزارەتی کارەبای…
Total
0
Share