مەحمود سەنگاوی لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی قسەی بۆ ئێستا كرد

مەحمود سەنگاوی

مەحمود سەنگاوی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی دژ بە داعش و هەروەها دەنگۆكانی دوورخستنەوەی قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد.

مەحمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە مەیدانی ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆوە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، ڕایگەیاند، هەریەكە لە هێزەكانی دژەتیرۆر، هێزی ئاڵتونی و هەروەها پێشمەرگە لە كاتژمێر 6:00ی بەیانییەوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كردووە دژی چەكدارانی داعش و تا ئێستا بەردەوامە، بەتایبەت لە میحوەرەكانی دوو و سێ، كە بوونەتە پەناگە و ڕێگای تیرۆریستان بەرەو كەركوك و خانەقین.

زانیاریی ئەوەی دا، كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ چەكدارانی داعش ڕووینەداوە، بەڵام كۆمەڵێك پەناگەی چەكداران لەناوبراون و دەستیش بەسەر خۆراك و پێداویستیی دیكەی چەكدارەكاندا گیراوە و لەناوبراون، هەروەها ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقێندراوەتەوە.

سەنگاوی دڵنیاییشی دا لەوەی ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوام دەبن، وتیشی، “دڵنیاین لە سەركەوتن و پارێزگاری لە ناوچەكە و خەڵكەكە دەكەین و تۆڵەی خوێنی شەهیدەكان دەكەینەوە”.

مەحمود سەنگاوی قسەشی لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی وەكو بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر كرد، بۆ ئێستای ڕاگەیاند، “دەنگۆی سۆشیال میدیایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاداشتی ناڕەزایی دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەرزكرایەوە

یەكێتیی پەرلەمانتاران دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر هەڵوێست وەردەگرێت و رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە ناڕەزاییەكانی خەڵك یاداشتێكی ناڕەزایی بەرزكردووەتەوە. پەیامی…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی…
Total
0
Share