نەتەوەیەكگرتووەكان لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش دەكات

حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پێشوازی لە شاندی تیمی نێودەوڵەتیی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش كرد كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان-ـە.

 

شاندەكە كە كەریم خان، ڕاوێژكاری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش سەرۆكایەتی دەكرد، لەگەڵ جێگیری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دا، باسیان لە گرنگیی پێكهێنانی تیمەكە و دادگای تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش كردووە، كە كارێكی هەرە گرنگیان، پێكهێنانی لیژنەیەكە لە عێراق بۆ ئەوەی كارەكانیان بۆ بەجێبهێنێت و لێكۆڵینەوە لەبارەی تاوانەكانی داعش-ەوە بكات.

 

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، حەسەن كەعبی ڕایگەیاندووە، “داعش تاوانی هەمەچەشنی ئەنجامداوە، كە لەڕووی ژمارە و جۆرەوە جیاوازبوون لە تاوانەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیدە، وەك كوشتنی خەڵكی بێتاوان لە پەیڕەوكاران و ئەندامانی هەموو ئایین و ئایینزا و نەتەوەكان، سەرباری ئەوەی شوێنەوارەكان و مزگەوت و پەرستگە و كڵێسا و گڵكۆكان-یش بەدەر نەبوون لە تاوانەكانی داعش، تاوانی سووتاندن و دزی و ڕووخاندن و وێرانكردنیان بەرامبەر ئەنجامدراون، تەنانەت تاوانكارییەكانیان گەیشتن بە ڕادەی دەستدرێژیكردنە سەر شكۆی مرۆڤ و مافەكانی، بە جۆرێك كە ژنانیان لاقەدەكرد و لە بازاڕی كەنیزەك-دا دەیانفرۆشتن.”

 

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتوویەتی، “بۆچوونی هاوبەش هەن لەنێوان پەرلەمانی عێراق و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان-دا بۆ بە تاوانناساندنی تاوانەكانی داعش لە عێراق، ئەوەش چەندین ڕەهەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەبێت، چونكە لە لایەك دادگا هەوڵی گەڕاندنەوەی مافەكانی هەموو زیانلێكەوتووانی داعش دەدات، ڕەهەندەكەی تریش یەكخستنی هەوڵەكانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ بەگژداچوونەوەی هەموو بیرە توندڕەوەكان.”

بابەتی پێشتر

توركیا.. ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە مردوون بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

عێراق ڕۆبۆت هاوردە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە

بەهۆی پۆستێكی ئەلیكترۆنییەوە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد. سویلا برایڤمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردوە دوای ئەوەی…
Total
0
Share