لە دەریای چینی باشوور دوو کەشتی پێکیاندادا

لە دەریای چینی باشوور و لە نزیک دورگەکانی سپراتلی کە لەلایەن حکومەتی هەردوو وڵاتەوە ناکۆکی لەسەرە کەشتییەکی فلیپینی و کەشتییەکی چینی بەیەکیاندادا.

پۆلیسی پاسەوانی کەناراواکان بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە کاتێکدا روویداوە، کەشتییە فلیپینییەکە چەندین جار لەلایەن کەشتییە چینییەکەوە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام ئەو پشتگوێی خستووە و کارەساتەکەی لێکەوتووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی چین کەشتییە فلیپنییەکەیان بە هاتنە ناو ئاوی هەرێمایەتی لە نزیک ناوچەی رینای مەرجانی تۆمەتبارکردووە و ئاشکرایانکردووە رێوشوێنی توندی لە دژ دەگرنەبەر.

هەر یەکە لە حکومەتی مانێلا و پەکین، ماوەیەکی زۆرە ناکۆکیان لەسەر دەریای چینی باشوور هەیە و لە 18 مانگی رابردوودا ناکۆکییەکان توندتربوونەوە.

لە دوای رووداوی پێدادانی کەشتییەکانیش مەترسی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان هەردوو وڵات دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share