توركیا.. ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە مردوون بەرزبووەوە

تیمەكانی فریاگوزاری لە ئیزمیر بەردەوامن لە گەڕان بەداوی قوربانییانی بومەلەرزەكە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانیش ژمارەی ئەو كەسانەشی مردوون بۆ 44 كەس بەرزبووەوە.

سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەوانەی لە بومەلەرزەکەی ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 44 کەس لەگەڵ بوونی 885 بریندار.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی لە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە دوای بومەلەرزەکەی ئیزمیرەوە، 658 پاشلەرزە ڕویانداوە کە 40 دانەیان لە سەرووی چوار پلەی ڕێختەر بوون.

تا ئێستا کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە نۆ بینای شاری ئیزمیر بەردەوامییان هەیە و تا درەنگانێكی دوێنێ شەممە 31ی تشرینی یەكەم چەند كەسێك ڕزگاركران كە زیاتر لە 24 كاتژمێر لەژێر بینا ڕووخاوەكان بوون.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی لە دەنگدانی پێشوەختە

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share