وەزیری سەرچاوەكانی ئاو: ئێران ڕێڕەوی ڕووبارەكانی گۆڕیوە

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دەڵێت، “ئێران ڕێڕەوی چەند ڕوبارێكی گۆڕیوە و ئەوەش ئاوی عێراقی كەمكردووە.”

ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “عێراق ئاوێكی زۆری گلداوەتەوە، ئەگەر ئەوە نەبووایە، بەهۆی مامەڵەكردنی ئێران لەگەڵ سەرچاوەكانی ئاودا، دووچاری كەمئاوی و وشكەساڵی دەبووین.”
حەمدانی ئەو قسانەی لە لێدوانێكدا كرد و ئاشكرایكرد، “ئێران ڕێڕەوی چەند ڕوبارێكی گۆڕیوە، ژمارەیەك تونێلیشی هەڵكەندووە، ئەوانەش بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی ئاوی عێراق.”
بە وتەی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، 40 ڕووبار و چەم و جۆگەلە لە ئێرانەوە دەڕژێنە عێراق و بەشێكیان وەرزیین و هەندێكی تریشیان ئێران ڕێڕەوەكانیان دەگۆڕێت، “بۆیە باشترین چارەسەر، گەڕانەوەیە بۆ ڕێككەوتننامەی ساڵی 1975 و جێبەجێكردنی، یاخود سوودوەرگرتن لێی لەپێناو لێكتێگەیشتندا.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات پرۆژەكانیان لەدەرەوەی كامپەكانیش جێبەجێبكەن

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لێپرسراوی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزیری پلاندانان داوای كرد، پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانی نەتەوەیەكگرتووەكان فراوانتر…
Total
0
Share