وێنەكان ببینە.. ئاکرێ.. ئۆتۆمبیلێک بە تەواوی سوتا

لە قەزای ئاکرێ ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەك بە تەواوی سووتاوە و “ئێستا” هۆكاری ڕوداوەكە ئاشكرادەكات.

ئازاد تەها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک، بە “تۆڕی میدیایی ئێستا”ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینیی 23 تشرینی یەکەم، ئۆتۆمبیلێک لە جۆری جیپ ئاگری تێپەربووە.
ڕوونیكردەوە، ڕوداوی سووتانەكە لە چیای پیرس لە قەزای ئاکرێ ڕویداوە و بەوهۆیەوە ئۆتۆمبیلەكە بە تەواوی سووتاوە، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە .
بە وتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک، هۆكاری ڕوداوەكە، دروستبوونی کێشە بووە لە بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکە دا.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، كارەكانی وردبینی لە لیستی مووچە و داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات. لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share