شانه‌ى ئه‌منیی عێراق: ئاسایشمان بۆ گوندى لهێبان گه‌ڕانده‌وه‌

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئاسایشیان بۆ گوندی لهێبان لە باکووری پارێزگای کەرکووک دەستەبەركرد و هیچ ماڵێکی ئەو گوندەش لەلایەن تیرۆریستانەوە نەسووتێندراوە”

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق باسی له‌وه‌كردووه‌، ھێزە ئەمنییە ھاوبەشەکان لە ئێستادا کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی دانیشتووانی گوندەکە بۆ ماڵ و زێدی خۆیان.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە‌، پێشتر گوندەکە لەلایەن چەکداری داعشەوە ھەڕەشەی لەسەربووە.

شانه‌ى ئه‌منى جه‌ختى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، لە ئێستادا گوندەکە بەتەواوەتی پارێزراوە لەلایەن ھێزەکانی فیرقەی چواردەی سوپای عێراق و ھێزی میحوەری پێنجی ھێزەکانی پێشمەرگەوە.

له‌ چه‌ند شه‌وى ڕابردوودا چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبانی سەر به‌ ‏ناحیەی ‏سەرگەڕانیان دا و دانیشووانی گوندەکەش ڕووبەڕوویان بوونەوە، به‌ڵام دواتر ‏بەهۆی ‏هەڕەشەکانی داعشه‌وه‌ دوێنێ شەو دانیشتووانه‌كه‌ى گوندەکەیان چۆڵکرد.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكراوە و چاوەڕوانین…
Total
0
Share