تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی زیاتری توشبوون بە کۆرۆنا

سەرپەرشتیاری تیمی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا و دەبێت هاوڵاتییان زیاتر وریا بن.

هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ” ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی مانگێکدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بۆ نموونە، لە 13/2ی ئەمساڵدا 10 نەخۆش مابويه وه لە نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن، بەڵام ئەمڕۆ 15/3 ژمارەکە بەرز بۆتەوە بۆ چل نەخۆش”.

هێرش حەیدەر ڕاشیگەیاندووە، ” ته نها دوێنێ 12 حاڵەتى سەخت هێنراونەتە نەخۆشخانە بۆیە تکایە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکان لە 10 ڕۆژی سەرەتادا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی یان سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا بکرێت”.

هۆشدارییەکەی تەندروستیی سلێمانی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی بڵاویکردووەتەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات. سەرچاوەكەوە…
زیاتر ببینە

سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەهرا سدیقی هەمەدانی کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو، سەرۆکایەتیی باندێکی…
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share