ئەگەر دەتەوێت تەندروستییەكی باشت هەبێت، یەكەم كارت دەبێت ئەوەبێت گرنگی بە خواردنەكەت و جۆرەكەی بدەیت، ئەگەر كەمتەرخەمی لە خواردنەكەتدا بكەیت، ئەوا تووشی كێشەی تەندروستی و ڕەنگە نەخۆشیشت بكات.
سایتی (healthhub)ی تەندروستی دەڵێت، پێنج خووی سەرەكیی هەن لەكاتی نانخواردندا هاریكارمان دەبن لە هێنانەدیی ئامانجە خۆراكییەكان و بوون بە خاوەن تەندروستییەكی باش، ئەوانیش:
ئاو هەڵبژێرە: باشترە ئاو وەك خواردنەوە لەگەڵ ژەمە خۆراكەكان هەڵببژێریت لەجیاتی خواردنەوە پڕ شەكرەكان، بۆ ئەوەی وابكەیت ئەم ئامانجە شایانی پێوان بێت، دەكرێت ژمارەی ئەو جارانە بنووسیتەوە كە ئەو بڕیارە پەیڕەو دەكەیت، باشترە ئەو كارە لە سەرەتادا پێنج جار بێت لە هەفتەیەكدا.
خواردن بەهێواشی: زۆر هەن بڕێكی زۆری خۆراك دەكەنە دەمیانەوە و بەخێراییش سەر سفرە جێدەهێڵن. ئەمە باش نییە، كارەكە لە مێشكتدا 20 خولەك دەخایەنێت تا ئاماژەی تێربوونت بنێرێت، بۆیە خۆراكەكەت بەهێواشی بخۆ، كاتێكی زیاتر ببەرەسەر بۆئەوەی ئاگات لەو بڕە بێت كە دەیخۆیت.
تەنها یەكجار: سەبارەت بەوانەی دەیانەوێت قاپێكی دیكە تێبكەنەوە، كاتێك لە یەكەم تەواودەبن، پێویستە ئەم واز لەم خووەیان بهێنن، بەهۆی ئەوەی پابەندبوون بە یەك ژەم هاریكارمان دەبێت لە هێشتنەوەی ئەو كالۆرییەی دەیخۆیت تا لەژێر كۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە. باشترە كەسەكە پابەندی سیستمی یەك بەش یان یەك قاپ بێت بە قەبارەیەك كە بڕێكی زۆری كالۆری نەداتێ.
سەوزە و میوە: زۆر باشترە سەوزە و میوە لەگەڵ هەر ژەمێكدا كە دەیخۆین دابنرێن، چەورییە تێر و گۆڕاوەكانی كەمبێت، لەهەمانكاتدا دەوڵەمەندبێت بە ڕیشاڵە خۆراكی و ڤیتامینەكان.
دانەوێڵەكان: وەك برنجی قاوەیی، نانی بۆر و شۆفان كە پێویستن بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە، ئەم خۆراكانە سوودی دیكەیان هەیە، هاریكاریت دەكەن لە كۆنتڕۆڵكردنی كێشت.