وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی كوردستان، کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەهۆی وەرزی سەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەری ڕاگەیاند و دەڵێت، پێدانی کارەبای نیشتمانی لە شەو و ڕۆژێکدا دەبێتە 10 بۆ 12 کاتژمێر.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵەوە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێر کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتردەبێت.

بابەتی پێشتر

بلومبێرگ: لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا مشتومڕی توند لەنێوان بلینکن و لاڤرۆڤ كراوە

بابەتی دواتر

عێراق لەبری فڕۆكەی ڕوسی ڕوو لە كڕینی بێفڕۆكەوانی توركی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
Total
0
Share