حکومەتی هەرێم بڕی نەوتی دیاریکراو بۆ پارێزگاکان ئاشكرا دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بڕی 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکان دابینکردووە و زۆرترین بڕیش بۆ پارێزگای هەولێرە کە زیاترە لە چوار ملیۆن لیتر.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، “وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆهەر خێزانێک، 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 55 هەزار دینار دابیندەکات”.

بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەرەتا لە قۆناغی یەکەمدا بڕی 10ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابینکراوە، کە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپیدەکات و بڕیارە لەو بڕەش (چوار ملیۆن و 329 هەزار لیتر بۆ هەولێر) و (دوو ملیۆن و 478 هەزار لیتر بۆ سلێمانی) و (سێ ملیۆن و 429 هەزار لیتر بۆ پارێزگای دهۆک) دابینبکرێت.

حکومەتی هەرێم دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا بە سێ قۆناغ دیاریکردووە و سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان نەوت وەردەگرن و دواتر دەوروبەری شارەکان و دواریش سەنتەری شارەکان.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکردبوو، لە ڕۆژی یەکشەممە 24ی مانگ، دەستبەدابەشكردنی نەوتی سپی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دەنگەکانی وێستگەیەک لە هەولێر دەژمێردرێنەوە

بابەتی دواتر

ئەو نهێنیانەی سەبارەت بە سروشت نەمانزانیوە!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازاڕی عەسڕی كرایەوە

دوكانداران و كاسبكارانی بازاڕی عەسڕی لە سلێمانی، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، گەڕانەوە…
Total
0
Share