وەزارەتی خوێندنی باڵا دەست بە گۆڕینی ژمارەیەك سەرۆك زانكۆ دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی چوار سەرۆك زانكۆ و سەرۆكی دەستەیەك ڕادەگەیەنێت و مەرجەكانی وەرگرتنیشیان ئاشكرادەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە پۆستەكان بریتین لە، (سەرۆکى زانکۆی سلێمانى، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، سەرۆکی زانکۆی چەرمو و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی).

وەزارەتى خوێندنى باڵا دەشڵێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەشبکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆماربکرێت.

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانكۆ:

– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
– ناسناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
– خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

مەرجەکان بۆ سەرۆکی دەستەی کوردستانی:
– هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لە یەکێک لە بوارەکانی زانستی.
– ناسناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە دوایین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمیى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەممە) دەبێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ گۆڕدرا

بابەتی دواتر

تۆڕی ‏CNN‏ بەهۆی "گێچەڵی سێکسی"یەوە بێژەرێكی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بە شێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بە دوای خۆیدا بهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆبووەوە. لە…
زیاتر ببینە

راوی ماسی لە بەنداوێک قەدەغەکرا

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسیی لە بەنداوی دێوانە راگەیاند و لەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت. لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان…
Total
0
Share