لە سنووری سەرگەڕان هێرشێکی داعش تێکشکێنرا

شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی داعش پەلاماری گوندی لهێبان-یان داوە بەمەبەستی ‏هاتنە ناوەوەی ئەو گوندە، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە تێکشکێنراون.‏

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕەمەزان عوسمان لێپرسراوی کۆمیتەی سەرگەڕانی ‏یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش پەلاماری گوندی ‏لێهبان-یان داوە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر ڕووبەڕووبوونەوەیان لەلایەن دانیشتووانی ‏گوندەکەوە، هێرشی چەکدارەكان تێکشکێنراوە و ڕێگرییان لێکراوە بچنە ناو گوندەکە.‏

گوندی لێهبان دەکەوێتە دامێنی چیای قەرەچووغ، کە لە بۆشایی نێوان پێشمەرگە و هێزە ‏عێراقییەکاندایە، بەرپرسەکەی یەکێتی لەو سنوورە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە لەم مانگەدا ‏ئەوە سێیەم هەوڵی چەکدارانی داعشە بۆ چوونە ناوەوەی گوندەکە، هۆکارەکەشی بۆئەوە ‏دەگەڕێتەوە بە داگیرکردنی گوندەکە چەکدارانی داعش دەکەونە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە ‏و هێزە عێراقییەکانەوە.‏

 

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 2-3 ئاتالانتا

بابەتی دواتر

گڕكان و بومەلەرزە ئیندۆنیسیای گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share