ئەمشەو شەممە، یانەی ئەی سی میلان ڕووبەڕوبوونەوەی هەفتەی 16ی خولی ئیتاڵیای بەرامبەر سالێرنیتانا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.
میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداریی یانەی سالێرنیتانای کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.
گۆڵەکان لە خولەکەکانی پێنج، 18 لەلایەن فرانک کیسی و ئەلێکس سالیمایکێرسەوە تۆمارکران.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، میلان بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیتاڵیا سەرکەوت.