ماگریگۆر لەبارەی ڤاکسینەوە بۆچوونێکی پێچەوانەی نیشاندا

پاڵەوانی پێشووی بواری هونەرە جەنگییەکان (UFC)، کۆنۆر ماگریگۆر پێیوایە، نابێت مرۆڤ بەزۆر ناچاری ڤاکسینکردن بکرێت.

فیدراسیۆن و لیژنە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان، پاڵپشت بە ڕێمنایی و بڕیاری حکومەتی وڵاتان و ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکان، یاریزانان و وەرزشکاران ناچاری خۆڤاکسینکردن دەکەن، بەجۆرێک لەهەندێک خول و پاڵەوانێتیدا ئەگەر وەرزشکار ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ناتوانێت بەشداریبکات.

لەوبارەیەوە کۆنۆر ماگریگۆر، پاڵەوانی پێشووی (UFC) لە تویتەرەوە هەڵوێستی خۆی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی، “ناچارکردنی کەسێک بە خۆکوتان، یاخود بەکارهێنانی هەر ماددەیەک هەڵەی کوشندەیە، من دژی ڤاکسینەکان نیم، من دژی نەبوونی بژاردەم، خودا ئەوانە بپارێزێت کە بەشێوەیەکی جیاواز بیردەکەنەوە”.

ڤایرۆسی کۆرنا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 دەرکەوت، لەئێستادا بەهەموو جیهاندا بڵاوەیکردووە و چەند جۆرێکی نوێی پەیدابوون، کە کوشندەترن لە بنەمای ڤایرۆسەکە، بۆیە زۆرینەی فیدراسیۆن و لیژنە وەرزشییەکان لەپێناو پاراستنی یاریزانان بەگشتی، ناچاریاندەکەن ڤاکسین بەکاربهێنن.

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ بە تویتێک کێشەی دارایی بۆ یونایتد دروستکرد

بابەتی دواتر

زەبەلاحێکی ئینگلیزی بۆ دێمبیلی: لەگەڵ بەرشلۆنە بۆند واژوومەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share