بەهۆی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیانەوە دوو کۆچبەر لە دەریای ئیجەدا خنکان

کۆچبەر کە کەناراوەکانی یۆنان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان دوو کۆچبەر لە دەریای ئیجە نزیک لە کەناراوەکانی یۆنان خنکان.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای یۆنان، یەختەکەی کۆچبەران بچوک بووە و تەنها پێنج سەرنشینی تێدابووە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، لە نزیک دورگەی کۆسی یۆنان ژێرئاوکەوتووە و دوو کۆچبەر خنکاون و سێ کەسی دیکەش ڕزگارکراون.

ئەو کۆچبەرانەی خنکاون ژن و پیاوێکن و ئەو سێ کەسەشی ڕزگارکراون لەڕەگەزی نێرن، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەران دیار نییە.

بەهۆی نائومێدبوونی کۆچبەران لە ڕێگای نێوان بیلاڕوسیا بۆ پۆڵەندا، جارێکی دیکە کۆچبەران ڕوو لە دەریای ئیجە دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە یۆنان و لەوێشەوە بۆ ئیتاڵیا، بەڵام بەهۆی وەرزی سەرما و بوونی ڕەشەباوە، ئێستا ڕێگاکە زۆر مەترسیدارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
Total
0
Share