ناتانیاهۆ تۆمەتێک ئاڕاستەی باراک ئۆباما دەکات

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بە بوونی کینە بەرامبەر وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئۆپزسیۆنی ئیسرائیل لە کتێبە نوێیەکەیدا بە ناوی (Bibi: My Story) ڕایگەیاند،”لە یەکەم سەردانم بۆ کۆشکی سپی لە ساڵی 2009 باراک ئۆباما هەڕەشەی لێکردم، لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە پێی وتم زۆرینەی خەڵك بە هەڵە لە من تێگەیشتوون، بەڵام من لە شیکاگۆوە هاتووم دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕکابەرەکەمدا بکەم”.

وتیشی،”ئەو پەیامەی ئۆباما ئاشکرابوو کە دەیویست ترس لە دڵمدا بچێنێت”، بەڵام وردەکاری ئەو هەڕەشەیەی ئاشکرا نەکرد کە ئۆباما لێیکردبوو.

باسی لەوەشکرد، “دوای ئەوەی ئۆباما بووە سەرۆکی ئەمریکا وامزانی ئەو فشارەی لە بارەی دۆسیەی فەلەستین لە لایەن سەرۆکەکانی پێشووترەوە خرابووە سەرمان تێدەپەڕێت، بەڵام دۆخەکە لە ڕووی ئایدۆلۆجی و کەسییەوە زۆر قووڵتر بوو”.
ئاشکراشیکرد،”بێهیوابووم لەوەی بتوانم ڕازی بکەم لەگەڵمان بێت لە وەستاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران”.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەکانمان لە بەغداد بەردەوامدەبین تاوەکو پارێزگاری لە پێگەی کورد بکەین

بابەتی دواتر

هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share