ئاگریان لە شەمەندەفەرەكان بەرداوە و دەیانەوێت هەمیشە “سەرباز”بن

هیندییەكان تووڕەن لە كەمكردنەوەی ماوەی سەربازیی زۆرەملێ بۆ چوار ساڵ و خۆپیشاندان دەكەن.

دەسەڵاتدارانی هیندستان زیاتر لە 500 گەشتی شەمەندەفەریان ڕاگرتووە و ترسیان هەیە لەوەی گەنجان بە كۆمەڵ یەكبگرن و خۆپیشاندانی فراوانتر بكەن. هۆكارەكەی ناڕەزایی گەنجانی ئەو وڵاتە دانیشتووان چڕەیە بەرامبەر بە هەمواری نوێی یاسای سەربازیی زۆرەملێ، كە ماوەی خزمەتەكەی بۆ چوار ساڵ كەمكردووەتەوە.

لە هیندستان یەك ملیۆن و 380 هەزار سەرباز هەن، حكومەت دەیەوێت تەمەنی سەربازیی كەمبكاتەوە، لەگەڵ كەمكردنەوەی خەرجیی سوپا، بۆ ئەو مەبەستەش خزمەتی سەربازیی بۆ چوار ساڵ كەمكردووەتەوە، بۆ ئەوەی سەرباز تا تەمەنی خانەنشینی لە سوپادا نەمێنێتەوە و حكومەت ناچارنەبێت خانەنشینی بكات.

گەنجانی هیندستان تووڕەن لەو گۆڕانكارییە و هەزارانیان خۆپیشاندان دەكەن و پەلاماری چەندین وێستگەی شەمەندەفەریان داوە و چەند شەمەندەفەرێكیان سووتاندووە. ئەوان دەڵێن، گۆڕانكارییەكە بێبەشیان دەكات لە كاركردن لە ڕیزی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەیاندا، چونكە بوون بە سەرباز بۆ ساڵانێكی زۆر، “مووچەی خانەنشینی و دەرماڵەی تر و پێگەی كۆمەڵایەتییان بۆ دەستەبەردەكات”.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکا هۆشداری لە مەترسیی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر دڵ دەدات

بابەتی دواتر

گالیتێ ڕاهێنەری داهاتووی پاریس سانجێرمانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share