ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و لە ڕێگای دادگای فیدڕاڵیی عێراقەوە سکاڵا تۆمار دەکەن و بەڵگەی ساختەکاریی هەڵبژاردن دەخەنەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، ” دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه له ڕێگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تانه له ئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ین و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین، و به‌ڵگه‌ی پێویستمان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئه‌نجامدراوه به‌رامبه‌ر به كاندیده‌كانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامی كۆتایی ڕاگه‌یه‌نرا بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ كاندیده‌كانی ئێمه كه پێشێلكاری گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه”.
کۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، وه له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه تانه له ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ین و به‌ڵگه‌كانمان بۆ دادگا ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە خولی پەرلەمانی پێشوو خاوەنی دوو کورسی بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی مانگی 10ی ئەمساڵ تەنها یەک کاندیدی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەگەرچی حزبەکە چاوی لەوەبوو، کاندیدێکی دیکەی لە هەولێر دەربچێت، بەڵام تانەکانی حزبەکە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نەیتوانی کورسییەکانی کۆمەڵی دادگەری بکاتەوە بە دوو کورسی.