خامنەیی ڕووداوێكی سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق ئاشكرادەكات

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، باسی ڕووداوێك دەكات كە لە سەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان وڵاتەكەی و عێراقدا ڕوویداوە.

خامنەیی لە تویتەر نووسیویەتی، “لەماوەی جەنگی سەدام دژ بە ئێراندا ڕووداوگەلێك ڕوویاندا كە جیهان ئاگاداریان نییە، یەكێكیان بۆردومانكردنی یارییەكی تۆپی پێ بوو لە شاری ئیلام لەلایەن ڕژێمەكەی سەدام-ـەوە لە شوباتی 1987دا”.

بەپێی وتەی خامنەیی، لەو ڕووداوەدا 10 یاریزان و داوەری یارییەكە و ژمارەیەك هاندەر كە بەشێكیان منداڵ بوون كوژراون.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەڵێت، “هەمان ئەو كەسانەی پشتیوانی سەدام بوون – ئەو گورگەی تینووی خوێن بوو – لە جەنگەكەیدا دژ بە ئێران، ئەمڕۆ بانگەشەی مافی مرۆڤ دەكەن و خۆیان وەك چاودێری مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهاندا دەبینن! ئەم هەموو بێچاووڕووییە لە كاری ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیادا هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share