بە بەهێزترینی سەدە دادەنرێت
قوربانییانی بومەلەرزەكەی مەغریب لە زیادبووندان

دوای ئەوەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلە لە باشووری رۆژئاوای مەراکیش لە مەغریب روویدا ژمارەی قوربانییان بۆ نزیکەی 632 کەس بەرزبووەوە و چەندین بیناش رووخان.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، تا کاتژمێر 7ی بەیانی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 632 کەس گیانیان لەدەستداوە و 329 کەسیش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، قوربانییان لە ناوچەکانی ئەلحوز، مەراکش، وزازات، ئەزیلال، شیشاوا و تارودانت تۆمارکراون.

بەشێک لە دانیشتووانی ئەو شارە دەڵێن، ژمارەیەک بینا رووخاون و تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی ئەو وڵاتەش ڤیدیۆی رووخانی منارەی مزگەوتی کوتوبیای سەدەی 12 و داروپەردووی رووخاوی سەر ئۆتۆمبێلەکانی بڵاوکردەوە.

رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا تەئکیدی لەوەکردەوە کە لە ساڵی 1900ەوە تا ئێستا هیچ بوومەلەرزەیەکی بەو ئاستە بەهێز کە مەوداکەی 500 کیلۆمەتر بێت تۆمارنەکراوە.

مەراکیش، كە شارێکی گەشتیاریی کۆن و قەرەباڵغە، لەنێو ئەو ناوچانەی مەغریبدا بوو کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە کە دیوارێکی شارەکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست بەشێکی کەوتۆتە خوارەوە و لەسەر شەقامەکە بڵاوبۆتەوە، هەروەها درزێکی گەورە لە یەکێک لە بەشەکانی دیکەی دیوارەکەدا دەرکەوتووە.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتێك دژ بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

نێیمار ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا لە ئەمریكا دەكرێت سنوورێك بۆ “كوشتن”ی هاوڵاتییانی سڤیلی عێراق و سوریا دابنێت

دامەزراوەیەكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمریكا هەوڵی نەداوە بۆ ئەوەی مردنی هاوڵاتییانی سڤیلی سوریا و عێراق بەهۆی بۆردوومانەكانییەوە…
زیاتر ببینە

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دوورخراونەتەوە. میدیای…
زیاتر ببینە

دژی هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتێك لە پەرلەمانی توركیا گۆرانیی كوردی وترایەوە

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتێکی خانمەهونەرمەندی کورد ئاینور دۆغان، لەلایەن سەرۆك شارەوانییەكی سەر بە ئاك پارتی-یەوە، پەرلەمانتارێكی جەهەپە لەناو پەرلەمانی…
Total
0
Share