ناتانیاهۆ داوا لە خاچی سوور دەكات هاوكاریی مرۆیی بگەیەنێتە بارمتەكان لە غـ.ـەززە

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ جولیان لیریسۆن سەرۆكی وەفدی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە ئیسرائیل و ناوچە داگیركراوەكان گفتوگۆی كردووە و داوای لێكردووە، بەشداربن لە گەیاندنی هاوكارییەكان بە بارمتەكان لە كەرتی غەززە.

وتیشی، “دەنگۆ ناڕاستەكانی حەماس لەبارەی برسیكردنی غەززە دەنگدانەوەی جیهانی لێكەوتووەتەوە، لەكاتێكدا ئەو گروپە چەكدارە بە بەرنامە بارمتەكانی غەززە برسی دەكەن”.

لە بەرامبەریشدا كەتائیبی قەسام باڵی سەربازیی حەماس رایگەیاند، ئامادەن ئەرێنییانە مامەڵە لەگەڵ هەر داواكارییەكی خاچی سوور بۆ گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بە بارمتەكان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسمان لەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆتوركیا كردووە و دەشڵێت، “پابەندین بە…
Total
0
Share