‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى گه‌شتى عو‌مره‌. ‏

میدیا ناوخۆییه‌كانى سعودیه‌ له‌ زارى سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستیی ‏وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە ‏شاری مەككە تۆماركراوه‌، كە هاوڵاتیی یەكێك لە وڵاتانی باكووری ئەفریقایە.‏

بە تۆماركردنی ئەو حاڵەتە، سعودیە دەبێتە یەكەم وڵاتی عەرەبی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی تێدا ‏تۆماربكرێت.‏

تۆماركردنی تووشبووەكەی ئۆمیكرۆن لە سعودیە لەكاتێكدایە ژمارەیەك هاوڵاتیی هەرێمی ‏كوردستان لەو وڵاتەن بۆ بەجێگەیاندنی گه‌شتى عومرە.‏

شێخ نیاز محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى ڕاگه‌یاند، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى هه‌رێم له‌ وڵاتى سعودیه‌ن بۆ ‏به‌جێگه‌یاندنى گه‌شتى عو‌مره‌. ‏

بەڵام ئاشكرایكرد، تائێستا هیچ ڕێنماییه‌كیان پێنگه‌یشتووه‌ بۆ چۆنێتیی گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ‏عو‌مره‌كارانه‌ و دیار نییه‌ چ ڕێكارێكى ته‌ندروستى ده‌گیرێته‌به‌ر.‏

بابەتی پێشتر

كوردێك لە دانكیخ لەفەی جگەر دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

تەلئەبیب بووبە باشترین شاری جیهان، پاریس و هۆنگ کۆنگ و سەنگاپووری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share