خێرایی با چالاكتر ده‌بێت.. كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات ‏

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان چالاكبوونی با لە چەند ناوچەیەك ڕادەگەیەنێت، ‏ئاشكرایكردووە، لە ئێستادا خێرایى با لە بەشێک لە ناوچەکان چالاکبووە، لە چەند ‏ناوچەیەكیش بووه‌تە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێکى کەم.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان ‏ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “لە ئێستادا خێرایى با لە بەشێک لە ناوچەکه‌مان چالاک بووە، لە ‏هەندێك ناوچەش بووه‌تە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێکى کەم”.‏

به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، لە ماوەى چەند کاتژمێرى داهاتوودا خێرایى با لە تەواوى ‏ناوچەکە چالاک بێت. ‏

خێرایى بای تۆمارکراو لە وێستگە جیاجیاکان بەمشێوەیە بووە :‏

هەولێر 30 کم لە کاتژمێرێکدا ‏

دوکان 38 کم لە کاتژمێرێکدا

کانى ماسی 23 کم لە کاتژمێرێکدا ‏

خەبات 30 کم لە کاتژمێرێکدا

سۆران 26 کم لە کاتژمێرێکدا ‏

دهۆک 20 کم لە کاتژمێرێکدا

بابەتی پێشتر

له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

مۆلەر تۆڵەی تۆپە ئاڵتونییەكەی مێسی لە بەرشلۆنە دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share