ئیدارەی گەرمیان: چەکدارانی داعش بۆشایی ئەمنی دەقۆزنەوە

شەوی ڕابردوو، بەنداوی باوەشاسوار

لەدوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش بۆسەر پێشمەرگە لە نزیک قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “چەکداران بۆشایی ئەمنی دەقۆزنەوە و هێرشەکانیان دەکەن”.

ئیدارەی گەرمیان لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاندووە، ”یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی قەزای کفری، بە فڕۆکەی فریاگوزاری گواسترایەوە بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاریش ڕۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنی بریندارەکاندا بینی”.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە سنووری قەزای کفری، جارێکی تر تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و پاش ئەوەی بەتوندی بەرپەرچی تیرۆریستان درایەوە، بەداخەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو و سێ پێشمەرگەی تر بریندار بوون”.

لەماوەی تەنها سێ شەودا چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای کفری و دەوروبەری سێجار هێرشیان بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە و لە ئەنجامی هێرشەکان و لێکەوتەکانی تا ئێستا حەوت پێشمەرگە شەهیدبوون.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا داوا لە بەریتانیا دەکات دەرگای کۆچی یاسایی بەڕووی کۆچبەراندا بکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی گواستنەوە ڕێژەی پابەندبوونی پارێزگاکانی بە لێدانی لەزگەی تاکسی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆشداریدەدات

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر ڕاگەیاندنێك دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت بە توندترین شێوە سزادەدرێت. بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share