قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێلفی لەگەڵ کۆستیس هاتزیداکیس، جێگری سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یۆنان کرا لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا و هەردوولا بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان بە گرنگ و پێویست زانی و بۆ ئەم مەبەستەش جەختیان لە کاری هاوبەش کردەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی کوردستاندا دەرفەتی زۆر باش هەیە بۆ گەشەپێدانیی ئابوری و وتیشی، “حکومەتی هەرێم بە هەموو توانایەوە کاردەکات تا زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەپێدان دابین بکات”.

لەم چوارچێوەیەدا، داوایکرد حکومەتی یۆنان و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە وەبەرهێنان لەو دەرفەتانەدا بکەن و ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە کار ئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەرانی یۆنانی.

هاوکات، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باسی دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کرا. لەمبارەیەشەوە هەردوولا بە پێویستییان زانی بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ هاندانی لایەنە ناکۆکەکان تا بتوانن لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: ساڵی رابردوو 600 برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون

تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “ساڵی رابردوو 600 برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون کە 288یان برینداری ماتۆڕسکیل بوون”. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ،…
Total
0
Share