لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لە كەركوك 14 كەس برینداربوون

بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆ كە ئەمڕۆ لە كەركوك ڕوویاندا 14 كەس برینداربوون، ڕووداوەكان لە جۆری پێكدادان بوون.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كەركوك بڵاویكردەوە، ڕووداوی یەكەم پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا بووە لە ناوچەی گورگەچاڵ و لە ئاكامیدا سێ كەس برینداربوون.

دووەم ڕووداویش کاتژمێر شەشی ئێوارە لەڕێگای کەرکوک-شوان تەقتەق بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە و 11 برینداری لێكەوتووەتەوە.

ئەو ڕووداوانە لەكاتێكدایە دوێنێ-ش بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای هەولێر-كەركوك سێ كەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share