ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو کەسێک گیانیلەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان پاتڕۆڵ ) کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ‎بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ لە نزیک بان راسای کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا.

‎دەشڵێت، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا، بەڵام بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

May be an image of 2 people

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی كارەبای سیتییەکان نین و ئاگاداری دەرکردنی بڕیارەکە نەبوون و هەموو…
Total
0
Share