بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: بەهۆی پڕبوونی هۆتێلەکان بەشێک لە گەشتیاران لە پارکەکان دەمێننەوە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تیمەکانی دەزگای ئاسایش ئەو خێزانانە دەپارێزن کە شەوانە لە پارکەکان دەمێننەوە.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە، سەرجەم هۆتێل و میوانخانەکان پڕبوون و بەشێکی زۆری گەشتیاران شەوانە لە باخی گشتی و پارکی ئازادی دەمێننەوە.

دەشڵێت، لە کاتی ئاساییدا، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە هاوڵاتییان شەوانە لە پارکەکان بمێننەوە، بەڵام دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاتنی ئەو ڕێژە زۆرەی گەشتیارانە و ڕێگری لەو خێزانانە ناکەن کە دەیانەوێت شەوان لە پارکەکان بمێننەوە و دەیانپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەڵەبجە: بۆیەکەمجار حکومەتی عێراق وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ کردین

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆیەکەمجار وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بەشە ڤاکسینی پارێزگای ناردووە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە…
Total
0
Share