کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەندێک کات بارانبارینی بەلێزمە لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

کەشناسی ئەوەشی راگەیاندووە، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

پلەی گەرما بۆ رۆژی چوارشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات و هۆڵی دانیشتنه‌كانى به‌جێهێشتووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌غداده‌وه‌…
Total
0
Share