بەرشلۆنە لە باڵۆندۆری حەوتەمی مێسی سوودمەند دەبێت؟

چەندین سەرچاوەی جیهانی بەپاڵپشتیی زانیاریی ڕۆژنامەنووسان ئاشکرایانکردووە، کە لیۆ مێسی حەوتەم خەڵاتی باڵۆندۆر دەخاتە هەگبەی دەستکەوتەکانییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، مێسی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، لیڤاندۆڤیسکی دووەم و کەریم بنزیمە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەفسانەکەی ئەرجەنتین پێشتر شەش خەڵاتی دیکەی چنیوەتەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسیش نووسیویەتی، یانەکان سوودمەند دەبن لە فرۆشتنی یاریزانان، بەهۆی چەندین بەندی تۆمارکراو لە بۆندی یاریزانان، یانە کۆنەکانیان سوودمەندی دارایی دەبن، بەڵام بەوپێیەی مێسی لە هاوینی 2021 بێبەرامبەر ڕوویکردووەتە یانەی پاریس سان جێرمان، لە ئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیدا یانە کەتەلۆنییەکەی تەنها یورۆیەک سوودمەند نابێت، بەڵکو سوودمەندی یەکەم یانەی پاریس سان جێرمانە، لەلایەکی دیکەوە خودی مێسی پاداشتی دارایی لەو یانەیەوە بەدەستدەهێنێت، چونکە لە بۆندەکەیدا هاتووە لەئەگەری چنینەوەی ناسناوە تاکە کەسییەکان دەبێت پاداشتبکرێت.

بابەتی پێشتر

لە وتووێژەكانی ئەمجارەدا ئێران و خۆرئاوا چییان لە یەكتر دەوێت؟

بابەتی دواتر

فیفا کات و وادەی مۆندیالی یانەکانی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share