لاپۆرتا: پاریس بە ئاشکرا خواستی لەسەر مێسی نیشانداوە و بێڕێزی بە بەرشلۆنە دەکات

خوان لاپۆرتا ڕەخنەی توند لە یانەی پاریس سانت جێرمان دەگرێت

خوان لاپۆرتا، پارێزەری کەتەلۆنی و سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنیەکە کاندیدکردووەتەوە.

ناوبراو بە بۆچوونە توندەکانی، پلان و سیاسەتی کارکردن و ئەو ستافەی کۆیکردووەتەوە توانیویەتی زۆرترین وژاوو بە مەبەستی خۆکاندیدکردن کۆبکاتەوە، شارەزایان و میدیاکانی هەرێمی کەتەلۆنیا پێیان وایە هەڵبژاردنی بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی یانە بابەتێکی حەتمییە و لەسەر کات وەستاوە.

بەپێی نوێترین بڕیاری حکومەتی کەتەلۆنیا، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسا لە حەوتی ئازاری 2021 ئەنجامدەدرێت، لەم بارەیەوە و چەندین تەوەری دیکەوە سەرۆکە ئەزموندارەکە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدەدات و وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی کورتەیەکی وەڵامەکانی بەم شێوەیە بڵاوکردووەتەوە.

ئیریک گارسیا

“دوای خوێندنەوەمان بۆ بارودۆخی دارایی یانە، لە پێگەی خۆمەوە بڕیار نادەم، ئێمە وەک کاندیدەکان بەرپرسیاریەتی ئەوەمان نییە ئیدارەی کاتیی دەستکراوەبکەین بۆ جموجۆڵە داراییەکان، ئەگەر یاریزانەکە دەیەوێت پەیوەندیمان پێوەبکات پێویستە خۆی بسەلمێنێت، ئەگەر نرخەکەشی لە هاویندا ببێتە بێبەرانبەر، تێناگەم بۆ دەبێت لە ئێستادا بۆ گواستنەوەی پارە بدەین بە ڕکابەرەکانمان، چاوەڕێ دەکەین تاوەکو مانگی حوزەیران و پاشان بزانین چی ڕوودەدات، هەڵوێستیمان ڕوون و ئاشکرایە”.

 

پێویستە یانە توانای ئەوەی هەبێت بۆندێکی گونجاو و قەناعەتپێکراو پێشکەشی مێسی بکات، بەشێوەیەک یاریزانەکە ڕەزامەندی لەسەر نیشانبدات

 

بێڕێزی

“ئەوەی ڕوودەدات بەڵگەیە لەسەر ئەوەی یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە سەرۆک و ئیدارەی نوێیە بۆ بڕیاردان، ئەو ڕاستییە هەمووان دەیزانن، نەگەڕان بەدوای چارەسەرێکدا بێڕێزیە بە بەرشلۆنە دەکرێت، بەڕێوبەران بە شێوەیەکی هەڵە یانەکە بەڕێوەدەبەن و مەسەلەی هەڵبژاردنەکانیش زۆر دواکەوتووە، گەیشتوینەتە ئاستێک ناتوانین بڕیاربدەین لەبارەی چەند بابەتێکەوە کە داهاتی یانەکەش بەرزدەکەنەوە، بەرپرسان و بەڕێوبەرانی یانە بەم دۆخەیان گەیاندین”.

مێسی

“پێویستە یانە توانای ئەوەی هەبێت بۆندێکی گونجاو و قەناعەتپێکراو پێشکەشی مێسی بکات، بەشێوەیەک یاریزانەکە ڕەزامەندی لەسەر نیشانبدات، تێگەیشتنم بۆ هەر کاردانەوەیەکی یاریزانەکە هەیە، دەبێت بزانێت پڕۆژەی نوێ چۆن دەبێت، لە ئێستاشدا بەرشلۆنە بێ سەرۆکە و مێسی دەتوانێت لەگەڵ یانەیەکی دیکە دانوستاندن بکات، دۆخەکە ڕێگە بە یانەکان دەدات بە ئاشکرا بڵێن مێسی-مان دەوێت، بەرشلۆنە نابێت ڕێگە بەمە بدات، چونکە ئەوپەڕی بێڕێزییە، بێڕیزی لەلایەن یانەی پاریس سانت جێرمانەوە پێمان دەکرێت و پێویستە لەبەردەم فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان سکاڵایان لەسەر تۆماربکەین”.

 

کاری ئێمە تەنها چاککردنی پڕۆژەی وەرزشیی یانەکە دەبێت

 

موچەی نەدراوی یاریزانان

” هیوادارم چارەسەرێک بدۆزینەوە، خاوەنی پێگە و بناغەیەکی هێندە بەهێزین کە دەتوانین دووبارە لەبارەی قەرزە کەڵەکەبووەکانەوە، یاخود بۆندەکانەوە دانوستاندن بکەین، دەمانەوێت پاڵپێوەنەر و پاڵپشتی لاوانی یانەکەمان بین لەبەرئەوەی بەهرەدار و سەرکەوتوون، ڕێزی ئەو بۆندانەش دەگرین کە لەگەڵیاندا واژووکراون، کاری ئێمە تەنها چاککردنی پڕۆژەی وەرزشیی یانەکە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

خانمە پیرەکە چاوەڕێی کەوتنی زێدانە

بابەتی دواتر

بەچەند مەرجێک گەشتی عەمرە دەستپێدەکاتەوە 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share