حکومەتی هەرێم پارەی سێ مانگی وانەبێژان خەرجدەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (6,5,4ی ساڵی 2021) به‌ یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ.

بەپێی زانیارییە ڕاگەیەندراوەکان، هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی 550 هەزار دینار  وەردەگرن و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار وەردەگرن.

لەماوەی ڕابردوودا وانەبێژان ماوەی چەندین ڕۆژ لە شارەکانی هەرێم خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان دەکرد، ئەوکات ڕایانگەیاندبوو، ئەوان بە ئەرکی خۆیان هەستاون و پێویستە حکومەتیش ئەرکی خۆی جێبەجێبکات.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پله‌ى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونى شۆرتێكه‌وه‌ كاره‌باى قه‌زاكه‌ بڕاوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دروستبوونی…
Total
0
Share