وێنە.. بەشێک لە هاوڵاتییان بە ئاماژە دژی “شکاندنی پەنجەی” زیندانیکراوێکی بادینان ‏وەستانەوە

کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان هەڵمەتێکیان ڕاگەیاندووە، وێنەی خۆیان بە ئاماژەی ‏بەرزکردنەوەی دوو پەنجەی سەركەوتن بڵاودەکەنەوە و دژی “شکاندنی پەنجەی ‏زیندانیکراوێکی بادینان” دەوەستنەوە.‏

پێشتر لە ڕاگەیەندراوێكدا کەسوکاری زیندانیکراوان ئاشكرایانكردبوو، ” لەسەرەتای ‏ڕفاندنی زیندانیانی شیلادزێ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، زۆر بە توندی ئەشکەنجدراون ‏‏(دوو پەنجەی ئەمجەد ڕێکانی، کە وەک ھێمای ئازادی لە وێنەکاندا بەرزیدەکردنەوە، ‏شکێنراون) و لەژێر ھەڕەشە و ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێکردوون ‏و ڤیدیۆیان تۆمارکردوون”.‏

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتبوو، ” ئەشکەنجەدانی زیندانیانی بادینان گەیشتە لوتکە و ‏پەنجەکانیان وەک ھێمای ئازادی شکێنراون، دەستیان بە مانگرتن کردووە و داوای ‏بەھانەوەچوونیان دەکەن”.‏

کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان ڕاشیانگەیاندووە، “پارتی نازانێت پەنجە بەرزکردنەوە ‏پەیوەندیی بە پەکەکەوە نیە و ھەر لەسەردەمی وینستۆن چەرچل و دواتر لە ئەمریکا و ‏ھەموو جیھان وەکو ھێمای ئاشتی و ئازادی بەکارهێنراوە”.‏

دوای ئاشكراكردنی ئەو ئەشكەنجەدانە و شكاندنی پەنجەی دەستگیركراوانی شیلادزێ، لە ‏بادینان هەڵمەتی پشتگیریكردن لێیان دەستیپێكردووە و پشتگیریكەران وێنەی خۆیان بە ‏ئاماژەی بەرزكردنەوەی هەردوو پەنجەی سەركەوتن بڵاودەكەنەوە.‏

May be an image of 11 people, beard, people standing and outdoors

May be an image of 1 person, child and indoor

May be an image of 4 people, beard and people standing

May be an image of 1 person and standing

May be an image of 1 person, child, standing and outdoors

May be an image of 1 person, standing, outdoors and tree

May be an image of 1 person, child and standing

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: ئازادیی کاری میدیایی لە سلێمانی زیاترە ئەم ژینگەیەش مام جەلال رەخساندویەتی

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ژینگەی ئازادییەی لە سلێمانی هەیە، سەرچاوەکەی خوێندنگەکەی مام جەلالە. کاروان…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتێک بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان ئەنجامدرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکیان بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان لە چەند گەڕەکێک ئەنجامدا. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share