یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له دۆخێکی دارایی خراپدایه و ئیداره‌ی کاتیی یانه له که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی یاریزانان دووچاری کێشه بووه.
له به‌رانبه‌ردا یاریزانان شه‌ش پارێزه‌ریان ته‌رخانکردووه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پڕیارله‌سه‌ردراو و یه‌کێکیان خۆرخی پیکۆرتی پارێزه‌ی لیۆ مێسییه، له کاتێکدا یاریزانان ئاماده‌نین له موچه‌کانیان که‌مبکه‌نه‌وه و ناشیانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی کاتیی یانه‌که هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌ن، به‌ڵکو له چاوه‌ڕوانی سه‌رۆکی نوێدان بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه بدات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه باردۆخی کۆرۆنا له هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا و که‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی هانده‌ران لێدانێکی دارایی دیکه‌ی ئاڕاسته‌ی ئازولگرانا کردووه.
ئیداره‌ی کاتیی یانه بۆ خۆپارێزی و به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌ردانیکه‌رانه‌وه به ناچارییه‌وه مۆزه‌خانه‌ی کامپ ن‌و و ته‌واوی کۆگا سه‌ره‌کییه‌کانیان داخستووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ١١ی حوزه‌یران کۆگاکان کرانه‌وه به‌و هیوایه‌ی له ڕووی داراییه‌وه که‌مێک قه‌ره‌بووی ئه‌و 190 ملیۆنه بکاته‌وه که له بوجه‌ی گشتی له‌ده‌ستیانداوه.