چاوەكان ئەمڕۆ لەسەر یاریگای ستامفۆرد بریدجن كاتێك هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.
یارییەكە یەكێكە لە ڕكابەرییەكانی گەڕی سیانزەیەمی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا.
ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەكە
لە حەوت یاریی ڕابردوودا چێڵسی نەیتوانیوە سەركەوتن بەسەر مانچستەر یونایتد بەدەستبهێنێت.
چوار جار یەكسان بووە، سێ جار شكستیهێناوە.
هەروەها لە چوار یاریی ڕابردوودا چێڵسی نەیتوانیوە لە خولی ئینگلتەرا گۆڵ لە مانچستەر یونایتد بكات.
ئاستی چێڵسی
لە 12 یاریی ڕابردوودا چێڵسی تەنها یەك یاری شكستیهێناوە، جگە لەوەش تەنها چوار گۆڵی لەسەر تۆماركراوە.
یاریزانەكانی تۆخێلی ڕاهێنەر، 17 گۆڵیان لە یاریگای خۆیان كردووە لەم وەرزەدا.
ئاستی مانچستەر یونایتد
مانچستەر یونایتد لە حەوت یاریی ڕابردوودا، پێنج یاری شكستیهێناوە، لەو حەوت یارییە یەك بردنەوە و یەكسانبوونێكی تۆماركردووە، ئەوانی تری هەمووی دۆڕاوە.
لەو حەوت یارییە تیپەكە 17 گۆڵی لێكراوە.
مایكل كاریك یەكەم ڕاهێنەری ئینگلیزییە كە سەرپەرشتیی مانچستەر یونایتد دەكات لەدوای ڕۆن ئاكنسۆنەوە كە ئەو ساڵی 1986 ڕاهێنەر بووە و دوورخراوەتەوە.
ئامانجی ڕۆناڵدۆ لەم یارییەدا تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 800ـە لە كاروانی وەرزشیدا.
هەروەها ڕۆناڵدۆ تا ئێستا 10 یاریی بەرامبەر چێڵسی كردووە لە خولی ئینگلتەرا و هیچ گۆڵێكیشی بەرامبەریان تۆمارنەكردووە.