ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر خانمانى دووگیان.
ڕۆژنامه‌ى نیۆرك تایمزی ئه‌مریكى ئاشكرایكردووه، ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه به‌ناوى “مێرك” كه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له ئێستاشدا سه‌رقاڵى تاقیكردنهوهیهتى له‌سه‌ر ئافره‌تانى دووگیان تاوه‌كو دواتر بریارى كۆتایی له‌باره‌وه بدات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا (FDA ) شیکردنەوەکانی خۆی لەسەر ئەو حەبە بڵاوکردووەتەوە، تاوه‌كو دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت.
به‌پێی شیكردنه‌وه‌ى زانایانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكا، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ كراوه، ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنانى ئه‌و حه‌به چەند مەترسییەکی بۆسه‌ر گەشەکردنی کۆرپەلە هه‌یه.
بۆیه ڕێكخراوه‌كه لەكۆبوونهوهى سێشەممەی داهاتوویدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه ئایا ئەو حەبە لە کاتی دووگیانبووندا بەکاربهێندێت یان نا.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردووه، ڕەنگە لەسەر حەبەکە ڕێنمایی هۆشیاری لەسەر زیانەکانی بنوسرێت، بەڵام لەو حاڵەتەدا پزیشکان بڕیار دەدەن بۆ نەخۆشەکانیان بەکاریبهێنن یان نا.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، زیانە لاوەکییەکانی ئەم حەبە بریتییە لە سەرئێشەیەکی کەم و دەگمەن، یان 2%ی نەخۆشەکان توشی سکچوون دەکات.