نزیکەی 8 هەزار پاسپۆرت لە سلێمانی خاوەنەکانیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەیان

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، نزیکەی 8 هەزار پاسپۆرت لە بەشی پێدانەوەی پاسپۆرتن و خاوەنەکانیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەیان و داواش دەکات هاوڵاتییان سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەیان.

پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا دەڵێت، “بۆ جاری دووەم ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە، کە پێشتر مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتيان کردووە لە ساڵانى ڕابردوو(2020.2019.2018.2017) وە، ئەو هاوڵاتیانەش کە لە سەرەتاى ساڵى( 2021 )ەوەپاسپۆرتیان تەواوبووە و تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى ، بەزووترین کات تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن بەمەبەستى وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن”.

بەهۆی گۆڕانکاری لە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت لە هەرێم ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر (3:00)ى دوانيوەڕۆ تا کاتژمێر(7:00)ى ئێوارە سەردانى بەشى پێدانەوە بکەن بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان.

بابەتی پێشتر

ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و خوێندكاره‌ پێكهێنا كه‌ دواى خۆڤاكسین كردن گیانیله‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

نوێنه‌رى زیندانیكراوانى بادینان: زیندانیانى شیلادزێ به‌ توندى ئه‌شكه‌نجه‌دراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share