سەرۆکی شاندى دانوستانکاری ئێران ئهمڕۆ گەیشتە ڤیەننا، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەكانی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەستپێبكەنەوە.
میدیاكانى ئێران بڵاویانكردهوه، “عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوە، بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە ڤیەننای پایتهختى نەمسا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی تایبهت به ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە”.
لە مانگی حوزهیرانهوه دانوستانهكانى تایبهت به پرسی ڕێككهوتنه ئهتۆمییهكه ڕاگیراوه و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆكان لە نێوان ئێران، بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕوسیا دەستپێبکەنهوە، كه مهبهست لێی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەكەیە.
ههر بهپێی ههواڵی میدیاكان، ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداریی دانوستانەكان دەکات.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی 5+1 ڕێككەوتنێكیان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران واژووكرد، زۆرێك لە سزاكانی سەر تاران هەڵگیران لەبەرامبەر سنوورداركردنی توانا و چالاكییە ئەتۆمییەكانی، بەڵام ساڵی 2018 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێككەوتنەكە كشایەوە