لەگەڵ ڕاگەیاندنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن وەک یەکێک لە ڤایرۆسە جێنیگەرانییەکان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات مافی موڵکداریی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆ کۆمپانیاکان هەڵبگرێت، لەپێناو خێراکردنی دروستکردن و بەرهەمهێنانیدا.
لە یەکەم کاردانەوەیدا دوای ڕاگەیاندنی گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا وەک ڤایرۆسێک کە ”مایەی نیگەرانییە” لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی داوای هەڵگرتنی مافی موڵکداریی بیرۆکەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنای کرد و وتی، “ئەم هەواڵە گرنگیی هەنگاوی خێرامان نیشاندەدات”.
بایدن داواشی لە وڵاتانی دیکەی ڕێکخراوەکە کرد ژمارەیەکی زیاتری ڤاکسین ببەخشن بەو وڵاتانەی دەستیان پێیناگات، “ئەگەرنا پەتاکە کۆنترۆڵ ناکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تاوەکو لەسەر ئاستی جیهان کوتان بە ڤاکسینەکان نەگاتە ئاستێکی بەرز ناتوانین کۆنترۆڵی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بکەین لە ئێستا و داهاتووشدا”، داواشیکرد وڵاتانی جیهان دەستبەرداری مافی موڵکداریی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان ببن.
ئەمە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریکی بۆ نەخۆشییە کوشندەکان ئەنتۆنی فاوچی ڕایگەیاند، ئەو گۆڕاوە نوێیە مایەی نیگەرانییە و “زەنگێکی مەترسیدارە”.
فاوچی دەڵێت، ئەو گۆڕاوە “ئۆمیکرۆن” تائێستا بەردەوامە لە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا.
فاوچی بەشێک لە نیگەرانییەکان بۆ ئەگەری تێپەڕاندنی ئەو بەرگرییە ناودەبات کە ڤاکسینەکان لە جەستەدا دروستیدەکەن و دەڵێت، “نازانین ڤاکسینەکان کاریگەرییان لەسەری دەبێت یان نا؟ بەڵام بەمنزیکانە دەگەینە ئەو ئەنجامە”.
بابەتی پەیوەندیدار
لیژنەی لێكۆڵینەوە: 10 هەزار منداڵ لەلایەن قەشەكانەوە دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتەسەر
جان مارك سۆفێ، سەرۆكی ئەو لیژنە سەربەخۆیەی كە لێكۆڵینەوەی لە پێشێلكارییە سێكسییەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە 1950ـەوە تا ئێستا…
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا زیاترە لە 6.7 ملیار دۆلار
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوكردەوە، زیاترە لە شەش ملیار و 777 ملیۆن دۆلار. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
تهقینهوهى بۆریی نهوتى ههرێم نرخى نهوتى له جیهاندا بهرزكردهوه
بههۆی تهقینهوهى بۆرى نهوتى ههرێم له توركیا نرخى نهوت له بازاڕهكانى جیهاندا بهرزبووهوه و نرخى بهرمیلێك برێنت گهیشته…
بەرلین.. ئەو درەختی سەری ساڵەی دەمێنێتەوە دەبێتە خواردنی ئاژەڵی باخچەکان
لە باخچەی ئاژەڵانی بەرلین دوای کۆتاییهاتنی ئاهەنگەکان، ئەو درەختانەی سەری ساڵ کە ماونەتەوە دەدرێت بە ئاژەڵەکان و دەیخۆن…